KMMK:
شەممە 21ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەمەریوان بۆ زیندانی ناوەندی لە ئەو شارە ڕاگوازران.
ناونیشانی ئەم دوو هاوڵاتییە” جەماڵ گرامی” کوڕی محەممەد و ” سەیوان پەڕتەو” کوڕی سۆراب، خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان ـن.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە ڕێکەوتی 5ی خاکەلێوە، هاوڕێ لە گەڵ چەندد کەسی دیکە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ جەماڵ گرامی و سەیوان پەڕتەو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان