شنۆ؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک

KMMK:

شەمە 21ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، لە ماوەی ڕۆژانی رابردوو کۆڵبەرێکی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە فەرهاد خۆشمەرام و خەڵکی شارەدێی دەشتەبێل-ی سەر بە شاری شنۆیە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووە KMMK، کۆڵبەرە بریندارەکە بە مەبەستی چارەسەری پزێشکی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەرمانیی شاری ورمێ.

کوشتنی کۆلبەرەکان نموونەیەکی بابەتیی ئەو تاوانانەیە کە لە دژی مرۆڤایەتی کە ڕۆژانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەو ئەنجام دراون.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *