دوو کۆڵبەر لە رۆژھەڵاتی کوردستان بریندار کران

KMMK:

هەینی 20ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی خنێرە و هەنگەژاڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

حەکیم عوسمانی تەمەن 30 ساڵان کوڕی ساڵح، خەڵکی گوندی میراوێی شنۆیە و سماییل رەحیمی خەڵکی بانەیە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، راستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و بوونە هۆکاری برینداربوونی ئەو دوو کۆڵبەرە.

جێی ئاماژەیە کە حەکیم عوسمانی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سۆران لە باشووری کوردستان کراوە.

کوشتنی کۆڵبەران پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە کە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *