بۆکان: میکایل موعینی لە مانگرتن لە خواردن بەسەر دەبات

KMMK:
پێنج شەممە 19ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی،« میکایل موعینی» بەندکراوی تاوانە ئاساییەکان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان کە پتر لە 9 رۆژە لە مانگرتن لەخواردن بەسەر دەبات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ بەشی2ی بەندیخانە گەڕێندرایەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: ناوبراو بڕی 3 ساڵ لە مەودای 4 ساڵ بەندکردنی تێپەڕاندوە. ناوبراو بۆ دربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە ھەڵکشاندنی بڕی بارمتەکەی بۆ ناردنە پشوو ماوەی 9 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن. بەرپرسانی بەندیخانە بە ھۆی مانگرتنەکەیەوە لە ھۆڵی یانەی وەرزشی رایانگرتبوو و ئەمرۆ سبەینێ بە لەبەرچاو نەگرتنی دۆخی تەندروستی، ناوبراویان بۆ بەشی دووی بەندیخانە گەڕاندەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: مانگرتنی ناوبراو بۆ گەیشتن بە خوازیاریەکانی بێ ئاکام بوە و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە وڵام نەدراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: