KMMK :
دووشەمە 16ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو هاولاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە رێی خۆکووژیەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کچێکی مێرمنداڵان بە ناوی شەرارە عەلیپور، کچی ئەزور عەلیپور و سۆهیلا حسامی، 16 ساڵە و خەڵکی مەهاباد، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و بە هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە خۆکووژی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی مەجید تەلعەتی تەمەن 55 ساڵ، دانیشتووی گەرەکی سەرچەم وەڵی خان-ی سەر بە سەقز، بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای باسە کە ناوبراو بە تەنیا دەژیا و تاک و تەنیا بووە. تەرمی تەلعەتی ئێستا لە بەشی پزێشکی قانونی دا ڕاگیردراوە. تا بڵاونەکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتیە لە بەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان