KMMK:
دووشەممە 16ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، ناسح سورخابی، کوڕی محەممەد و خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەستبەسەرکراوە، بە دانانی بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی وبە شیوەی کاتی و تا کاتی دادگا لە زیندان ئازاد کراوە.
ناسح سورخابی، شەممە 23ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی لەو شارە ڕاگوێزرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە 9ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، ناسح سورخابی بەبێ بەڵگەی یاسایی و حوکمی دادوەر بەتۆمەتی «چالاکیی ئایینی» لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران دەسبەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان