ورمێ؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە

KMMK:

پێنج شەممە 5ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناسناوی« ئایدین موراد خانی» خەڵکی ورمێ و لە ئەندامانی رێکخراوەی لێکۆڵەرانی وڵاتی ئێران، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی راپۆرتەکە، ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو شتوومەکی تایبەتی وەک، کەیسی کۆمپیتەر، مۆبایل و مەدالیاکانی پەیوەست بە کێبڕکێی زانستی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

جێگای ئاماژەیە کە، پاش سەردانی بنەماڵەی مورداخانی بۆ بەدواداچوونی دۆخی کوڕەکەیان، ئەمڕۆ ھێزە ئەمنیەتیەکان باوکی ناوبراویان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بۆ ستادی خەبەری ئێدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ بانگھێشت کردوە و لەسەر کوڕەکەیان لێپرسینەوەی لێکراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە و ھەروەھا شوێنی ھێشتنەوەی زانیارییەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: