مین ڕێژ کردنی سنوری ڕۆژهه ڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان له ده ڤه ری نێوان پێنجوین و مه ریوان

به پای ڕاپۆرتی کۆمه ڵه مافی مروفی کوردستان له ڕۆژانی ڕابردودا هێزه ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران له چه ند ناوچه یه له ده وروبه ری شاری مه ریوان  لە روژهەلاتی کوردستان وشاری پێنجوین له باشوری کوردستان ده ستی کردوه به مین ڕێژ کردن.

به پێ زانیاریه کان ئه و مینانه له جۆری ژماره ۴ ی روسی سووک که توانای کوشتنیان زۆر،به کارهێنراون.به گوته ی گوندنشینان ئه و ده ڤه ره، هێزه ئینتزامیکان هیچ ئاگاداریکیان به خه ڵک نداوه وبه جۆرێک مین ڕیژیان کردوه که ده رناکه ویت بۆ خه ڵکی ئاسای.

به پی ئاماری فه رمی کۆمارئیسلامی ئیران له سالی۱۳۹۳، پارێزگای ئیلام به پانتای۶۹۱ هه زار هێکتار، ورمی به پانتای ۵۹ هه زارهێکتار وکوردستان به پانتای۱هه زار و۵۰۰ هێکتار،  به م ڕێژه زۆرترین مینیان تیدا چیندراوه.

به پێ ئامارانه که له به ر ده ستای،تا ئیستا ۲۰ ملیون مین دژه تاک له ده ڤه ره سنوریه کانی ڕۆژهه ڵاتی وباشوری کوردستاندا( له پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان وئیلام) بوونیان هه یه.

به پی ئاماره کانی کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان له ساڵی ۱۳۹۲ لانی که م۲۸ هاوڵاتی، وله ساڵی ۱۳۹۳، ۳۵ که س وله ساڵی ۱۳۹۴ دا۲۶ هاوڵاتی کورد به هۆی ته قینه وه ی مینه وه له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان کوژراو وبریندار بوون.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆفی کوردستان