KMMK :
چوارشەممە 27ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سیامەک ئەدوایی بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی حکومەت لە مەریوان ئازاد کرا.
سیامەک ئەدوایی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوایە. جێگای باسە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 23ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و سەرەتای ڕەشەممە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕاگوێزرابوو بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی کۆماری اسلامی لە مەریوان.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی KMMK، ناوبراو تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان