سیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

ئۆلفەت بەهرامی بە شێوەیەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:
سێشەممە 26ی ڕەشەممەی 2720ی کوردی، ئۆلفەت بەهرامی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەکانی رێکخراوەکانی ئەمنیەتی ئێران لە جوانرۆ ئازاد کرا.

ئۆلفەت ئیبراهیمی 34 ساڵ و کوری ئەحمەد و خەڵکی گوندی کلاش-ی سەر بە شاری جوانرۆیە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵ پاش بانگهێشتکردنی بۆ فەرمانداری لەو شارە لەلایەن هێزەئەمنیەکانی حکوومەت دەسبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی KMMK ئۆلفەت بەهرامی لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا بە شۆکی کارەبا ئەشکەنجە دراوە و لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” و بەزاندنی سنوورەکان بە شێوەی نایاسایی تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

شنۆ / بانگهێشتی ئەندامانی شۆرای حەسەن نوران لەلایەن سپای پاسدارانەوە

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە نەوسوود و پاوە

خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج لە شاری شاباد