فەردین ئەدوایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

سێشەممە 26ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، فەردین ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغی دادگایی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 25ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئەمنی ئێران لە مەریوان و دواتر بۆ زیندانی ئێران لەو شارە کرا.

شیاوی باسەکە فەردین ئەدوایی لە سەردەمی دەستبەسەری لە چاوپێکەونی بنەماڵە و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان