KMMK:
دووشەمە 25 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، مێردمنداڵێک بە ناسنامەی مۆبین ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵ، خەڵکی گوندی سێوەرهەواری سەربە ئەزگەلە-ی پارێزگای کرماشان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتەکان ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و کێشەی بژێوی ژیانی، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کار و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆریان لەسەر دروست بووە و ئەوەش بۆتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن، ئەو کارەساتە منداڵانیشی گرتۆتەوە و ئێستاکە شاهیدی خۆکوشتنی مێردمنداڵ و گەنجانین.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


