ورمێ؛ هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

هەینی 22ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی نەجیب دەروێشی 37 ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد سەلیم باوکی چوار منداڵ خەڵکی گوندی بردیان سەر بە سۆمای برادۆست دانیشتووس شارۆچکەی ورمێ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێ ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون ناوبراو لە ڕێی خواردنی حەب دەستی دایە خۆکوژی بۆ نەخۆسخانەیەکی شاری ورمێ ڕەوانە کراوە.

شیاوی باسە کە نەخۆشخانە لە ورمێ سێ ڕۆژ تەرمی ناوبراوی وەکوو بارمتە داوەتەوە، بۆ ئەوەی بنەماڵەکەی ناچار بکەن و بەڵێنیان لێ وەربگرن کە هۆکاری مردنی ئەو کەسە ڤایرۆسی کرۆنا بووە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی هەڵی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشار و تەنگەژەی گرانی ئنبووریدان و ئەم هۆکارە ڕێژەی ئاماری خۆکوژی هەڵکشاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان