بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان”ڕزان ساریجا”لەپارێزەرانی بەرگریکاری عەبدوڵا ئۆجالان لەئاخەاتنێکدا ڕایگەیاندووە کەدەوڵەتی تورکیا لەڕێی زیندانی کردنی بەگەمارۆ وتەنگەژەوە لەزیندانی ئیمڕاڵی سەرقاڵی هێنانە ئارای مردنی بەهێورییە بەسەر پارێزراوەکەیدا.ناوبراو ڕێکخراوە بەرپرسە جیهانییەکانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بێدەنگی لەپێناو پێشێلکردنی یاسا نێو دەوڵەتییەکان لەتورکیا مەحکووم کرد.
عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێبەرانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان لە پازدەی فەورییەی ۱۹۹۹ تائێستە لەبەندی ئێفی زیندانی دوڕگەی ئیمڕاڵی زیندانی کراوە،لەماوەی ۱۸ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوەگەلی بەرپرسی نێونەتەوەیی لەهەمبەر پێشێلکردنی هەموو گرێبەستە جیهانییەکانی مافی زیندانیان لەلایەن تورکیاوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەرپرسانی تورکیا چەنددین مانگە پێشیان بەچاوپێکەوتنی ئۆجالان وسێ زیندانی دیکەی بەندکراولەزیندانی ئیمڕاڵی لەگەڵ پارێزەران وبنەماڵەیان گرتووە کوتی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایش بەئاشکرا بایەخ بە سکاڵای ئەوان ناداتەوە.
ماڵپەڕی هەواڵەکانی فورات نیووز لەڕاپۆڕتێکدا لەم بارەوە هێناویەتی کەدادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کەپێشتر بەرانبەر بەڕەوتی دادگای کردنی ئۆجالان ناڕەزایی دەربڕی بوو بەکوتەی ڕزان ساریجا لەهەڵوێست وداخوازیەکەی خۆی کشاوەتەوە وتورکیایبەهۆیپەسەندنەکردنی سەرلەنوێ محاکمەکردنی لەدۆخێکی دادوەرانە شەرمەزار نەکردووە.
ڕزان ساریجا هەروەها سەرنجی دایە کەمتەرخەمی شۆرای ئەورووپا لەهەوڵدان بۆ ڕەوایەتدان بەئەشکەنجەی ئۆجالان وکوتی:دەوڵتی تورکیا لەکاتی چاکسازی یاسا نێوخۆییەکان لەمانگی ژوئێنی ۲۰۰۵ بەزێدەکردنی هەندێ (تبصرە) کەبە “یاساکانی تایبەت بەئۆجالان “ناونرا، بۆ گوشاری زێدەتر لەزینداندا جلی یاساییان دووری کەئەم دەسپێشخەرییە پێشێلکاری مادەی سێهەمی کۆنڤانسیۆنی ڕێگری لەئەشکەنجە وهەڵسووکەوتی توندوتیژانە ونامرۆڤانە لەگەڵ زیندانیاندا یە.
هەروەها درێژەی پێدا “یاسای بنەڕەتی تورکیا لەحاڵەتی گشتی دا هەبوونی کوردانی ڕەت کردۆتەوە وهەرچەشنە داواکاری ئەم خەڵکە بۆدەستەبەرکردنی دێمۆکڕاسی وچالاکی ڕێخستنی بەچالاکی تیرۆریستی دەزانێ.
یاساکانی تورکیا کەبەرپرسانی ئەو ووڵاتە بەگرێدانی بەپرسی ئەمنییەتییەوە پاساو دەدەنەوە،بەپێچەوانەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە بەڵام ئەورووپا چاوپۆشی لێکردووە.هەروەها ئەورووپا هەموو؟هەوڵەکانی ئۆجالانی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەڕێگەی دیمۆکڕاتیکەوە کەلەگەڵ پڕەنسیپەکانی یەکیەتی ئەورووپا یەکانگیرە لەبەرچاو ناگرێ.”
پارێزەری عەبدووڵا ئۆجالان بە بیرهێنانەوەی پەسەندکردنی هەبوونی ئەشکەنجە لەڕاپۆڕتی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەمانگی نۆڤەمبەری ۲۰۰۹ کوتی،تورکیا لەوکاتەوە نەتەنیا ئاڵوگۆڕێکی لەشێوازی هەڵسووکەوتی خۆی پێک نەهێناوە بەڵکوو بەقورستر کردنی باروودۆخی زیندانی کردنی ئۆجالان لە گەمارۆ وتەنیایی تەواو لەئیمڕاڵی ،سیاسەتی سەپاندنی مردنی لەسەرخۆی پێڕەو کرد.
ئۆجالان بەبێ بایەخمەند بوون لەهەرچەشنە لەمافی پێوەندی گرتن وچاوپێکەوتن لە ژوورێکی بچووکدا بەبێ هەبوونی تەنانەت هەوای تەواو ڕاگیراوە کەلەوێدا تووشی کێشەی هەناسە کێشان وجەستەیی بوەتەوە.
ڕزان ساریجا کوتی :”لەمانگی ژووئییەی ۲۰۱۱وە هیچکام لەپارێزەرەکانی ئۆجالان نەیان توانیوە چاویان بەپارێزراوەکەیان بکەوێ ودەوڵەتی زۆربەی پارێزەرەکانی خستە بەندەوە.لەقوناغی دواتردا دەوڵەت ئەندامانی بنەماڵە ولێژنەگەلی سیاسی لەگەڵ ئۆجالان یاساغ کرد.هەنووکە شایەتی گرانترین زیندانی کردنین لەدووڕگەی ئیمڕاڵی.
ئۆجالان لەساڵی۲۰۱۶بەحوکمی دادگای بوورسا مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سێ زیندانی دیکە لە زیندانی ئیمڕاڵی لێ زەوت کراوە وتەنانەت مافی تلەفون ونامەگۆڕینەوەیشی نییە.هیچ ئەگەرێک بۆوەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی لەئیمڕاڵی چی ڕوودەدات نییە.
ناوبراو ئەم دۆخەی وەکوو پڕۆسەی شاردنەوەی ئۆجالان لەئیمڕاڵی ناوزەد کرد وکوتی:”ئەم دەسپێشخەریانە لەحاڵەتێکدا دێنەئاراوە کە مژاری گەڕانەوەی حوکمی ئێعدام بۆووڵاتی تورکیا سەرلەنوێ گەڵاڵە کردووە.ئەوەی هەنووکە لەئیمڕاڵی ڕوودەدات دەتوانی بەئێعدامی سیاسی ناوزەد کرد.پسانی تەواوی پێوەندی لەگەڵ ئۆجالان لەگەڵ جیهانی دەرەوە هەمان دەرەنجامی لێدەکەوێتەوە کە ئێعدامی فیزیکی(جەستەیی)دەیتوانی لەگەڵ خۆی بیهێنێ..ئەم پێشێلکاریانە نەلەڕوانگەی مافەکان ونەمرۆییەوە جێگەی هەڵسەنگاندن وشرۆڤەیان نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


