KMMK:
یەکشەممە 24ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی یوسف ئەحمەدی، محەممەد کەریمی، باست شەریفی و محەممەد فەیزی، خاڵکی شاری بانە پاش تێپەڕینی 11 مانگ بە سەر دەستبەسەرییاندا، بە شێوەی هەڵپەسێردڕاوی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگیراون.
جێی بیرهێنانەوەیه کە ئەم چوار هاوڵاتییە سەرەتای گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێز ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
شیاوی باسه کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم چوار هاوڵاتییەیان لە گرتووخانە بە مەبەستی لێوەرگرتنی دان پێدانانی زۆرەملێ خستۆتە تەنگەژە و گوشارەو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی «هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران» دەستبەسەر کراوان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان