مەهاباد؛ درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەری دوو هاوڵاتی

KMMK:

شەممە 23ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بڕیاری دەستبەسەری فەرزاد سامانی و ساکار عەینی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن بازپرسی(سەرلەنوێ لێپرسینەوە)ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لەو شارە بۆ مانگێکی تر درێژ کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، فەرزاد سامانی خوێندکاری کارناسی زانکۆی خاڕەزمی لە کەرەج و ساکار عەینی لە ڕێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە تاران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تیروریست لە ورمێ ڕاگوازران.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان