KMMK:
سێشەممە 19 ڕەشەمەی 2720ی کوردی، «زاهیر پەسوپیش» ناسراو بە جۆڵا، تەمەن 32 ساڵان، خەڵکی گوندی چیانێی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان خۆی بە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە ناساند و گوازرایەوە بۆ زیندان.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دادگا ئەو هاوڵاتییەی بە “پڕوپاگەندە و پشتیوانی لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکانی حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە و سزای سێ مانگ زیندانیکردنی بۆ ئەو هاوڵاتییە دەرکردوە
جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی سێشەممە 27ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەرییان پێبێت، ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و دوایی بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.
هەروەها لە ڕێکەوتی 19ی سەرماوەز، ناوبراو بە کەفالەتی 200 ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان