فەردین بایەزیدی ڕاگوێزی گرتوخانە کرا

KMMK:
سێشەممە 19 ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، فەردین بایەزیدی خەڵکی شنۆ، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە لە یەکێ لە بنکە ئەمینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆ گرتووخانەی ئەو حکوومەتە لە ورمێ ڕاگواسترا.

بە پێی ڕاپۆرتی KMMK ، ناوبراو شەممە 10ی ڕێبەندان لە سەر ڕێگای شنۆ – نەغەدە بە بێ فەرمانی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە کە فەردین بایەزیدی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ڕێگەی پێنەدراوە پارێزەری هەبێت و مافی دیتنی ماڵباتی لێ زەوت کراوە.

لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک دەست نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان