KMMK:
دووشەممە 18ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی «سالار شێعری» بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.
سالار شێعری خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە، ناوبراو خەڵکی سەلاسی باوەجانییە.
شیاوی باسه کە لەم هێرشە هێزەکانی تیرۆریستی سپای پاسداران بۆ سەر کۆڵبەران دوو کۆڵبەر بریندار بوون، «حوجەت قەزاوەت» کۆڵبەرەکەی دیکەیە کە خەساری پێگەیشتووە, کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر ڕاپۆرتێکی لەم پێوەندییەدا بڵاو کردۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، حوجەت قەزاوەت بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوازراوە و هەنووکە لەوێ لە ژێر چاوەدێریدایە و سالار شێعری بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان ڕاگوازراوە.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە کە سێشەممە 19ی ڕەشەمە، کاتژمێر 2ی سەر لە شەیانی، هێزەکانی تیرۆریستی سپای دامەزراو لە پاسگای “ملە خورد” هەفتا سەر مەڕی خەڵکی ئەو دەڤەرەیان ڕفاندووە. فەرمانداری ئەو بنکە سەربازییە “دهنوی” ناوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم کەسە و هێزەکانی سپا کە لە ژێر فەرمانیدان تا ئێستە کاری لەو شێوەیان چەندین جار بە ئەنجام گەیاندووە و سامانی خەڵکیان تاڵان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان