KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە 10ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بابەتێکی لەسەر دەستبەسەرکرانی شەش هاوڵاتی لە شاری مەریوان بڵاو کردەوە، دوایی تێپەڕبوونی چەند رۆژ، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە یەکشەممە 10ی ڕەشەمە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران, مادێح مەحیەدینی، ئارمان شێرزاد، ڕۆژگار فەرقی زادە و محەممەد ساڵح گودەرزی رفاند.
محەمەساڵح گودەرزی، پێشەی سەڕافیە (صراف) و ئارمان شێرزادیش بۆنگادارە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە هیچ چالاکیەکی سیاسی یا مەدەنیان نەبووە و حکومەتی ئێران بەبێ هۆکار دەستبەسەری کردوون. جێی ئاماژەیە کە هێشتا ناوی دوو کەسەکەی دیکە ئاشکرا نەبووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە و دیار نییە کە دەستبەسەرکراوان بۆ چ شوێنێک ڕاگوازراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


