هاوڵاتییەکی ورمێی کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:
یەکشەمە 10 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی «چارلی مێندای» 42 ساڵ، کوڕی حاتەم، خەڵکی گوندی حەکی ناوچەی تەرگەوەر-ی سەربە ورمێ بە لە رێگەی بەکارھێنانی چەک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

به پێی ڕاپۆرتەکەی KMMK ناوبراو پێش خۆکوشتنەکەی پۆستێکی لەم بارەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاوکردۆتەوە.

تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەوالە لەمەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: