KMMK:
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممه 10ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، فەرزاد سامانی خوێندکاری زانکۆی خواڕەزمی هێشتا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە ورمێ بە شێوەی هەڵپەسێردراوی ڕاگیراوە.
جێی بیرهێنانەوەی کە ناوبراو ڕێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ شوێن خەوی زانکۆی خواڕەزی هەڵکەوتە لە کەرەج دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە ناوبراو پاش دەستبەسەری بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنی سپای ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان