ڕێگری لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بود بە هۆیی مردنی دوو زیندانی

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەKMMK، “بابەک سۆفی” لە زیندانی ئێران لە ورمێ وێڕای خراپی دۆخ و کێم و چڵکی ڕیخۆڵە بە هۆی کەمتەرخەمی لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دا.

شیاوی باسه کە پاش چەندد کاتژمێر ناڕەزایی دەربڕین لە لایەن هاوبەندییەکانییەوە، بەرپرسیانی زیندان بڕیاریان دابوو بۆ نەخۆشخانە بینێرنە دەرەوە، بەڵام بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەستدا.

لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، هاوڵاتییەکی تر کە لە کەرەنتینەوە بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو، پاش تێپەڕینی 4 ڕۆژ، ڕێکەوتی 7 ڕەشەمە گیانی خۆی لە دەستدا، جێی ئاماژەیە کە هێشتا ناونیشانی ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون ڕێکەوتی 8ی ڕەشەمە، کەسانێکی زۆر سەردانی بەشی بێهداری زیندانیان کردووە کە بەو بۆنەوە لە گەڵ کەمی قەرەوێڵە ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

پزیشکەکان هۆکاری مردنی ئەم دوو هاوڵاتییە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە جۆری( جهش یافتە) دەزانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان