هاوڵاتییەک لە سەوڵاوا دەستبەسەر کـرا

KMMK:

سێشەممە 5ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بێهزاد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکانی KMMK هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.

شیاوی باسه کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوونە ناو ماڵی ناوبراو زۆریان بە کار هێناوه و خەساری زۆریان بە ماڵەکەیان گەیاندووە.
بێهزاد ئەدوایی له کاتی دەستبەسەری سووکایەتی و بێڕێزی پێکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان