دەستبەسەری هاوڵاتییەک و گواستنەوەی بۆ زیندان

KMMK:

دووشەممە 27ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، تاهیر حسێن زادە، 28 ساڵ تەمەن خەڵکی مەهاباد، پاش چوونی بۆ لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 3ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی 23ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم هاوڵاتییە بە” ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” تۆمەتبار کراوە.

جێگەی باسە کە ئەندامانی گرووپە ئاینییەکانی وەکوو بەهاییەکان، یارسان و پێڕەوی ئاینیزای سوننە بە بیانوی جۆراوجۆر دەستبەسەر و ئەم گرووپە ئاینییانە لە مافی پڕوپاگەندەی ئاینیی بێبەرین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: