ورمێ؛ گواستنەوەی چالاکێکی مەدەنی لە گرتووخانەی سپا لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد

KMMK:

شەممە 18ی ڕەبەندانی 2720ی کوردی، ” دەریا تاڵەبانی” چالاکی مەدەنی پاش مانگێک دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ هاوکات لە گەڵ دەسپێکردنی شەپۆلی دەستبەسەری چالاکانی کورد لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە وەگەڕ خراون بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان