KMMK:
سێشەممە 21ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئەرژەنگ زەڕگوش 48 سال تەمەن و خەڵکی شاری گێڵان غەربی کرماشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بەڕێز زەڕگووش کە لە بەشی هەواڵنێری پارێزگای کرماشان سەرقاڵی چالاکییە، لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە بانگهێشت و لەمەڕ ئەو بابەتانەی وەکوو ڕەخنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەزای مەجازی لەسەر ئێعدامی چالاکانی سیاسی کورد دژی حکوومەت بڵاوی کردۆتەوە لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە، ئەرژەنگ زەڕگووش بەبۆنەی چالاکییەکانی پێشینەی دەستبەسەری و مەحکووم بوونی پێشووتری هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان