دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی تر لە شاری شنۆ

KMMK:

لە حەوتووی دوایی مانگی بەفرانبار 2720 کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەیید نەجمەددین حوسەینی کوڕی مەسباح خەڵکی مەڵبەندی تاچین‌ئاوای شاری شنۆ لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی لە و شارە دەسبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانێکان سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا بوو، کە دوای جێبەجێکردنی بە شێوەی مەرجی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: