KMMK:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو ژن لە شاری سەقز لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێناوە.
سێشەممە 21ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ژنێکی 40 ساڵ تەمەن بە ناوی فریشتە دانیشتووی گەڕەکی بلواری حافز، کۆڵانی ماهان لە شاری سەقز دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
ناوبراو خۆی لە سەربانی بینایەکەوە خستۆتە خوار و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دووشەمم 20ی ڕێبەندان ـیش، ژنێکی دیکە بە ناوی شەهین لە شاری سەقز دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
شیاوی باسە کە لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو هەوڵەکانی خۆکوژی لە شاری سەقز هەڵکشاوە و چەندد هاوڵاتییەک خۆیان کوشتووە.
هەژاری، بێکاری، هەڵاواردن و نایەکسانی ژن و پیاو، یاسای دژی ژنی حکوومەتی ئێران و …، لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
تا ئێستە هیچ هەوڵێکی پێشگرتن یان پەروەردەیەک بۆ بەرنگاربوونەوە لە گەڵ خۆکوژی و هەڵکشانی ئاستی وریایی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان نەهاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان