برینداربوونی 3 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران

KMMK:

لە دوو ڕووداوی جیا لە یەکتر لە ناوچەی سنووری بانە 3 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کوماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی‌گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە و پێنجشەممە 14 و 16ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، لە دوو ڕووداوی لێک جیاواز، “ڕەئووف ئادینە، ئەبووبەکر نادری و کامەران ئەحمەدی” لە کاتی تێپەڕین لە ناوچەی سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردســتان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختەی هێزە چەکدارە سنوورییەکانی ئێران بریندار بوون.

جێی باسه‌ کە، ئەم کۆڵبەرە بریندارانە بۆ چارەسەری بۆ ناوەندی دەرمانی شاری بانه گوازرانەوە.

ئەم کۆڵبەرانه بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە کراونەتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران. کوشتنی کۆڵبەران پیشاندەری ئاشکرای جینایەتی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێرانه کە ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: