KMMK:
شەممە 18ی رێبەندانی 2720ی کوردی، ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی خەڵکی مەهاباد، بۆ لقی دووی داواکاری گشتی و دادگا ئینقلابی ئێران لە مەهاباد بانگهێشت کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەرەستوو مەلا ڕەحیمی لەلایەن ئەو ناوەندە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەتی ئێران” بانگهێشت کراوە و داوایان لێکردووە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە دادگا و لقی ئاماژەپێکراو ئامادە بێت.
جێی ئاماژەیە کە بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵگەی تۆمەتی لکێندراو ڕاگەیاندراوە.
ئەرەستوو مەلا رەحیمی لە ڕێکەوتی 4 ڕێبەندان ی ئەمساڵ دوای بانگهێشت کردن بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر و دوای 7 رۆژ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی ئێران بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان