KMMK:
دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “عادڵ پەروازە” 27 ساڵان، کوڕی رەحمان، خەڵکی گووندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 23 بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ عادڵ پەروازە بەدەستەوە نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان