KMMK:
دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “هاشم حەسەنی” کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی “مەنجیلان” دانیشتووی بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێڕەوی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەرەو گرووپێک کۆڵبەر و کاسبکار تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەری ناوبراو گیانی خۆی لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


