کرماشان: رێگری لە ئازادی بە مەرجی 3 بەندکراو

KMMK:
شەممە 11ی رێبەندانی 2720ی کوردی، 3 بەندکراوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن ناوەندی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان رێگری لە ئازادکردنی بە مەرجیان دەکرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو: « ئیسماعیل مۆریدی»،« نەبیوڵا موحەمەدی»و « هیدایەت سەیدزادە» ئەو سێ بەندکراوەن کە رێگری لە یازادکردنیان دەکرێت.

شایانی باسە کە: ئەم بەندکراوانە لە ساڵی 2715ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەلاسی باوەجانی دەست بەسەر دەکرێن و پاش لێپێچینەوە لەلایەن دادگەوە بە تۆمەتی« ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردستانئەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئئێران» هەریەکەو سزای 10 ساڵ بەندکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: