پاوە؛ هەوڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا

KMMK:

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” سەعید خالدی” کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی ساتیاری سەر بە باینگانی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی بە بێ هەبوونی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسه کە وێڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانەی لکێنراوە بە ناوبراوەوە دەرنەکەوتووە و تەنانەت ئاشکرا نەکراوە کام دامەزراوەی ئەمنی حکوومی دەستبەسەری کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: