کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەئەمنیەکان بریندار بوو

KMMK:

یەکشەمە 5 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناونیشانی ئەمیر وەیسی، تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی جۆجار-ی سەر بە شارۆچکەی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گۆرەی هەوالەکە، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکام دا کۆڵبەری ناوبرا فیشەکێک بەر سینگی کەوتوە وە بە خەستی بریندار بووە.

شایانی باسه، ئەمیر وەێسی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
.