بۆکان؛ دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەکی تر

KMMK :

دوشەممە 6 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی “سەردار محەممەدپوور”، تەمەن 25 ساڵ، کوڕی خەبات و خەڵکی گوندی “عەڵی‌کەند”ی سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی هەوالەکە، ناوبراو، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونەکانی مالباتەکەی محەمەدپوور بۆ ناوەندی دادوەریی حکوومەت لە بۆکان و ورمێ، بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان