KMMK:
یەکشەممە 5ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” بابەک بابایی”30 ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کـرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ئاشکرا نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


