KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە 5ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان مەرەخەسی تەحسین دادڕەس، زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی” سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان ـی پووچەڵ کردەوە و ئەم زیندانییە ڕۆژێک پاش چوونی بۆ مەرەخەسی بۆ زیندان گەڕێنرایەوە.
جێی باسە کە، ناوبراو ڕەزبەری 2718ی کوردی، قۆناغی مەحکووم بوونی 6 ساڵەی خۆی بە بێ مەرەخەسی لە زیندانەکانی حکوومەت لە سنە و مەریوان تێپەڕاندووە و بەرپرسانی زیندان بە دەیان جار داواکاری مەرەخەسی ئەم زیندانییەیان ڕەت کردۆتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە مەریوان کوتوویە کە دادستان بە بێ مۆڵەتی ئەوان مەرەخەسی بە ناوبراو داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان بە بۆنەی هاریکاری نەکردنی تەحسین دادڕەس لە گەڵ ئەو دامەزراوە ئەمنییە، مەرەخەسیەکەی پووچەڵ کردۆتەوە.
شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە لە ماوەی دەستبەسەری لە ” مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


