KMMK:
دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی مەحیەدیا شامە خەڵکی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە و شۆڕش ئەحمەدی کوڕی محەممەد و خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران شۆڕش ئەحمەدی ـیان لە سێ ڕیانی میاندوا و مەحیەدی شامە ـیش لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسه کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی نراونە پاڵیان ڕوو نەبوویەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان