KMMK:
هەینی 3ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، گەنجیک بە ناونیشانی” تەوحید مەحموودی(مندولکانی) کوڕی جەماڵ، 19 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی” چۆپانلووی” سەر بە شاری سەڵماس دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە هۆکاری گرفتی بنەماڵە، بە خواردنی حەب خۆی کوشتووە و بنەماڵەکەی هۆکاری مردنی گرێ دەدەن بە جەڵدە و ڕاوەستانی دڵەوە.
شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و نەبوونی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بە تایبەت گەنجان لە ژێڕ گوشاری تاقەت پڕوکێنی ئابووریدان و ئەم هۆکارە ڕێژەی خۆکوژییەکان هەڵکشاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان