بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام لەپێش چاوی گشتیدا هەڵواسرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی دوێنێ ۲۰۱۶/۷/۲۵ حوکمی ئێعدامی تاوانبارێک (بکوژی منداڵێکی کچ) لەشاری سونقوڕ سەربە پارێزگای کرماشان لەپێش چاوی گشتیدا جێبەجێ کرا.

هەواڵنێرە حکوومییەکان ڕایان گەیاند؛ ئەم حوکمە لەشوێنی کۆگای نەوتی پێشووتری سونقوڕ لەتەنیشت تێرمیناڵی شار و لە پێش چاوی گشتی بەڕێوەچوو.

۲٦ی جۆزەردانی ئەوساڵ هەواڵی ون بوونی حەنانە غیاسی منداڵێکی ٥ساڵ تەمەنی سونقوڕی بڵاوبوویەوە و پاش ڕۆژێک واتە ۲۷ ی جۆزەردان پولیس تەرمی منداڵەکەی دۆزییەوە. پاشان پشکنین ودۆزینەوەی شوێن پێی تاوانبار ودەسبەسەری ودادگایی کردن و مەحکووم کردنی تاوانبار تا دواقۆناغی واتە هەڵواسین لەپێش چاوی گشتی، هەموو سەلمێنەری حکوومەتێکن کە هۆکاری جینایەتەکان ودەسپێشخەرو ئاسایی کردنەوی کوشت و بڕ وپڕۆڤەی ئەو دیاردە قیزەونانە هەرخۆیەتی، ووڵاتێک پڕلە تراژدیا وجینایەت و پولیس و نەخۆشی دەروونی وتۆقاندن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان