KMMK:
هەینی 19 بەفرانباری 2720ی کوردی، ئەنوەر چاڵشی پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئەلمەهدی سپای پاسداران گواسترایەوە بۆ قاوشی کەرەنتینەی زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ و ئەمڕۆ پێنج شەممە 25 دی 1399 لە قاوشی کەرەنتینەوە گوازرایەوە بۆ قاوشی سیاسی زیندانەکە.
ئەنوەر چاوشی، هاوڵاتییەکی خەڵکی ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی 12 سەرماوەزی ئەمسال لەلایەن چەند ئەندامی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەر بە حکومەتی ئێران دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئەو دەزگا ئەمنییە لە ورمێ.
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە هاوکات لەگەڵ بەڕێز چالشی، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی موسا ئەلووسی و کەمال جەباروەند، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون و گوازراونە بۆ گرتووخانەی ئەلمەهدی.
کەمال جەباروەند لە ئێستادا هێشتا دەستبەسەرە بەڵام موسا ئەلووسی بە بارمتە بە شێوەیەی کاتی ئازاد کراوە. به ڕێز چاڵشی و دوو هاوڵاتی دیکه به هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیونی حکومەتی ئێران تۆمەتبار کراون.
ئەنوەر چاڵشی و کەمال جەباروەند دانیشتووی لۆرزینی و چریک ئاوای گوندی مڕگەۆەر-ی سەربە پارێزگای ورمێن و موسا ئەلووسی-ش دانیشتووی گوندی ڤەلندەی سەروو سەربە ناوەندی هەمان پارێزگایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


