هەورامان؛ کۆڵبەرێک لە سنووری دزڵی برینداربوو

KMMK:

یەکشەمە 7 ی بەفرانباری 2720 ی کوردی، کۆڵبەرێک لە سنووری دزڵی بەناو “دانیال درزیان” لاقی برینداربوو.

بە پێی راپۆرتەکە، کۆڵبەری ناوبراو لەکاتی تێپەڕین لە شوێنگەی کۆڵبەرییەکەوە لە بەرزاییەک دەکەوێتە خوار و لاقی بریندار دەبێت.

شایەنی باسە لە دوای رووداوەکە دانیال دەرزیان لە لایەن هاوڕێکانیەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێکی چارەسەری لە شاری مەریوان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 174 کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی باشوور و باکووری کوردستان بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان