گەنجێکی مەریوانی لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:

سێشەممە 25ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە مەریوان بە ناوی زانا ڕەحیمی کوڕی حەسەن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دانیشتووی مەریوان بووە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.

بێکاری، هەژاری و هەڵاواردن لە دابەشکردنی پێداویستی و سیاسەتگەلی ناوەندخوازانەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆکارەکانی بێ هیوایی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە داهاتوو و هاندانیان بۆ خۆکوژیی دێتە هەژمار.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 75 کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێناوە و لەم ڕێژەیە 33 کەسیان پیاو بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: