مەهاباد‌؛ دو هاوڵاتی بۆ زیندان گوازرانەوە

KMMK :

دوشەممە 10ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دو برا بە ناوەکانی سامان غەزاڵی و سالار غەزاڵی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە مەهاباد گوازرانەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 26ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسڵامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوون و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەکانی حکوومەت لە ورمێ گوازرابونەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان “سامان غەزاڵی”بە بۆنەی بارودۆخیەوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.

“سامان” خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و”ساڵاریش”دەرچویی کارناسی باڵایی کیمیای زانکۆیی ڕازی کرماشانە.

ئەو تۆمەتەی بەم دوبرایەوە لکێندراوە هاریکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ڕاگەیەندراوە و لە ماوەی ڕاگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەریی بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان