KMMK:
یەکشەممە 2ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سابیر قادری چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی دێولان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە ســنە گوازرایەوە.
سابیر قادری ڕێکەوتی 18ی سەرماوەزی 2719ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی ئازاد کرا.
شیاوی باس کە، ناوبراو لە جۆزەردانی ئەمساڵ لە لقی یەکی دادگای حکوومەت لە سنە محاکمە کرا. ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات” بە پێنج ساڵ زیندان و “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو کە لە کۆتاییدا ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە سنە بۆ سێ ساڵ داشکا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان