داڵاهۆ: تەرمی کۆڵبەرێک پاش چوار مانگ دۆزرایەوە

KMMK:

سێشەممە 27ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، تەرمی مورتەزا عزیزی کوڕی فەرەج پاش چوار مانگ بێسەروشوێنی لە بەرزاییەکانی ترشاوە ناحیەی قوڕە توو ناوچەی ســنووری چوار کڵاو و بێشکان لە خاکی باشووری کوردســتان دۆزڕایەوە.

ناوبراو تەمەنی نێزیک بە چل ساڵە و خەڵکی گوندی “دارەڕەش”ی سەرپێڵ زەهاوە و سەرقاڵی کۆڵبەری بووە.

مورتەزا حەیدەری 7ی گەلاوێژی ئەوساڵ هاوڕێ لە گەڵ پێنج کەس لە خەڵکی ناوچەی قڵخانی بە مەبەستی کۆڵبەری و بژیوی ژیان ڕوو لە سنوور دەکات، بەڵام پاش تێپەڕینی چەند ڕۆژ هاوڕێکانی گەڕاونەتەوە و پاش سەردانیانی بۆ ماڵی ناوبراو کوتوویانە کە مورتەزا بە هۆی نەتوانینی لە بڕینی ڕێگە گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردســتان و ئێمەیش لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە تا ئێستە چاوەڕوانی هاتنەوەی ناوبراو بووین.
چوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ هەرێمی کوردســـتان و پرسیار و بەدواداچوون لە ناوەندەکانی ئاسایش و هێزی ســنووری و نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە ئەنجامێک ناگەن.
لە کۆتاییدا 25ی خەزەڵوری ئەوساڵ شوانێک ڕاپۆرتی هەبوونی ئاسەواری تەرمێک لە کوێستانەکان بە ئاسایش ڕادەگەیەنێت.
ئاسایشی حکوومەتی باشووری کوردستان پێوەندی بە بنەماڵەی ناوبراوەوە دەگرن و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو دەچن بۆ هەرێمی کوردســتان و تەرمەکە دەناسنەوە و بە هاریکاری ئاسایش ئەو کەلووپەلەی لە ناوبراو بەجێمابوو وەردەگرنەوە.
هێشتا ئاشکرا نەبووە کە ئەم کۆڵبەرە چۆن کوژراوە، بەڵگە بەڵگەکان ئاماژە لە سەر کوشتنی دەدەن.
بنەماڵەی ناوبراو ڕایانگەیاندووە کە هاوڕێکانی ئاگاداری ڕووداوەکە بوون و بە زانیاییەوە خۆیان لێ گێل کردووە، ئەم کەسانە دەسپێک ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە زیندانی حکوومەتی باشووری کوردسـتانە و تا چەندد مانگی دیکە دەگەڕێتەوە و بەم شێوازە هەوڵیان داوە بنەماڵەکەی لە بەدواداچوون و سەردانی ئاسایش پەژیوان بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان