KMMK:
پێنجشەممە22ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، پێنج کەس لە خەڵکی گوندی “زەردوویی” له ناوچەی پاینگانی سەر بە پاوە بە ناوەکانی، سمکۆ مەحموودی، میلاد بابایی، بێهنام وەیسی، ئەحمەد بیابانی و یاسر وەحیدی” لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرا بۆ بنکەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە بانگهێشت و دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری و لێپرسینەوەی ئەم هاوڵاتیانەی خەڵکی گوندی زەردوویی لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئەو گوندە دەستیان بە سەر کەلووپەل و ماڵ و سامانی دانیشتووانی ئەو گوندەدا گرتووە.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە 20ی خەزەڵوەریش 4 کەسی دیکە لە خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی” هەراڵە عەزیزی، دنیا عەزیزی، کەوکەب حەیدەری و فریشتە بیابانی” دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرابوو.
شیاوی باسه کە، تۆمەتی ئەم کەسانە تێهەڵچوون لە گەڵ سپای پاسداران ڕاگەیەندراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ڕۆژی پێنجشەمە 15ی خەزەڵوەر هێزکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ماڵو حاڵ و ئاژەڵی کاسـبکارانی گوندی زەردوویی هێرشیسەر ئەو گوندەیان کردووە و لە گەڵ بەرگری خەڵکی ئەو گوندە ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم چەندد حاڵەتەوە 218 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان