سپای پاسداران هێرشە تێروریستەکەی بۆ بنکە وبارەگاکانی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی گرتە ئەستۆ

KMMK:

لە ڕاگەیەندراوی سپای پاسدارانی ئێران کە ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی خەرمانان بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە “لە چالاکییەکدا، ناوچەی نیشتەجێیی خەڵک، شوێنی مانەوە ۆکۆبوونەوەی بەرپرسان” و” ناوەندنی پەروەردەی ” ئەم حیزبەی بە ۷مووشەکی زەوی زەوی کورت مەودا کردۆتە ئامانج.

شەممە ۱۷ی خەرمانان، کاتژمێر ۱۰و نیوی سەرلە بەیانی بەکاتی ئێران، بنکەی فەرماندەیی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان لە دەورووبەری شاری کۆیە ،هەڵکەوتوو لە باشووری کوردستان وچەندد ناوەندێکی سەر بەو گرووپە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کەوتە بەر هێرشی مووشەکی.

بەکوتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ۱۵کەس لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە لە هێرشی مووشەکی سپا کوژراون ونێزیک بە ٤۰کەس بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان